ئه‌مریكا واده بۆ په‌شیمان بوونه‌وه‌ی توركیا له ئێس 400 داده‌نێت
له ئه‌گه‌ری كڕینی مووشه‌كه‌كان سزا به‌سه‌ر توركیا ده‌سه‌پێنرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مریكا واده‌یه‌ك بۆ په‌شیمان بوونه‌وه‌ی توركیا له كڕینی سیسته‌می مووشه‌كی ئێس 400 دیاری ده‌كات.
پاتریك شاناهان وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به وه‌كاله‌ت، رایگه‌یاند، توركیا تاوه‌كو 31ى مانگی داهاتوو ده‌توانێت له كڕینی سیسته‌می مووشه‌كی ئێس 400 رووسی په‌شیمان ببێته‌وه و ئه‌گه‌ر نا سزا ده‌درێت.
شاناهان جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی توركیا پرسی هاوكاریان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته په‌ك ده‌خات. هاوكات وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا دووپاتیشی كرده‌وه چیتر فڕۆكه‌وان و سه‌ربازانی توركیا بۆ مه‌شق و راهێنان له سه‌ر فڕۆكه‌ی ئێف 35 وه‌رناگرن و خوولی نوێش ناكه‌نه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیاندا وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌و سیسته‌مه رووسیه‌ی كڕی، ئه‌وا له نێوان پارتی كۆماری و دیموكراته‌كان رێككه‌وتن هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سزا به‌سه‌ر توركیا بسه‌پێنن، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی یاسای نه‌هێشتنی دوژمنه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه.
پرسی كڕینی ئه‌و سیسته‌می مووشه‌كییه گرژی خستووه‌ته نێوان توركیا و ئه‌مریكا و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، له ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوودا، رووسیا سیسته‌می مووشه‌كی ئێس 400 راده‌ستی توركیا بكات.
به‌رپرسی رووسیا دووپاتیی ده‌كه‌نه‌وه له ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوو سیسته‌می مووشه‌كی ئێس 400 سه‌د ده‌گاته توركیا و مه‌شقی كارمه‌ندانی توركیاش له سه‌ر ئه‌و سیسته‌مه ته‌واو بووه.
ئ. م