خوشك و برایەك لەكاتی مەلەكردن لە خورماتوو خنكان

لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپكردووە

K24 - گەرمیان

ئەمڕۆ لە قەزای خورماتوو لەكاتی مەلەكردن لە پڕۆژەیەكی ئاو، خوشك و برایەك خنكان.

سەرچاوەیەك ئاگادار لە خورماتوو بە كوردستان24ی راگەیاند: "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ خوشك و برایه‌ك كه‌ دانیشتوی گه‌ڕه‌كی برایه‌تی قه‌زای خورماتوون، له‌كاتی مه‌له‌كردن له‌ پڕۆژه‌ی ئاوی قه‌زاكه‌دا خنکان".

گوتیشی: "یه‌كێك له‌ خنكاوه‌كان كچه‌ و ته‌مه‌نی 14 ساڵه‌، له‌كاتی مه‌له‌كردندا ژێرئاوكه‌وتووه‌ و نه‌یتوانیوه‌ خۆی ده‌رباز بكات، هه‌ر بۆیه‌ براكه‌ی كه‌ ته‌مه‌نی 10 ساڵه‌ ویستویه‌كی خوشكەكەی رزگار بكات، ئه‌ویش كەوتووە ژێر ئاوەكە و خنكاوه‌".

سەرچاوەكە راشیگەیاند: "پۆلیسی خورماتوو لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەست پێکردووە".

 ھ.م