مامۆستایه‌كی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی - سلێمانی له شوقه‌یه‌كه‌وه كه‌وته خواره‌وه
پۆلیسی سلێمانی: تا ئێستا روون نه‌بووه‌ته‌وه ئايا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه يان خراوه‌ته‌وه خواره‌وه

K24 - هه‌ولێر:
مامۆستایەکی زانکۆى ئەمەریکى لە سلێمانى بە هۆکارێکی نادیار لە نهۆمی حەوتەمی شوقەیەک لە سلێمانی کەوتە خوارەوە.
كاتژمێر يه‌كى دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ شه‌ممه 8/6/2019 مامۆستایەک لە نهۆمی حەوتەمی شوقەکانی (پاک سیتی) لە سلێمانی کەوتوتە خوارە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
له‌و باره‌يه‌وه سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى پۆليسى سلێمانى به كوردستان 24ى راگه‌ياند: "پۆليس لێكۆڵينه‌وه‌ى ده‌ستپێكردووه و تا ئێستا رووننه‌بووه‌ته‌وه، ئايا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، يان خراوه‌ته‌وه خواره‌وه".
هه‌روه‌ها گووتی: "هه‌وڵى چاره‌سه‌رى ده‌درێت و ئه‌گه‌ر له ژيان مايه‌وه، پۆلیس زانياريه‌كان له زارى خۆيه‌وه وەردەگرێت بۆ ده‌رخستنى راستى رووداوه‌كه".
مامۆستاکە بە رەچەڵەک ژاپۆنيیە و ناوی پیتەر جۆنە، هەڵگری رەگەزنامەی ئەمەریکییە و لە زانکۆی ئەمەریکی وانه ده‌ڵيته‌وه.