هه‌فته‌ی داهاتوو په‌یكه‌ری حكوومه‌تی عه‌بدولمه‌هدی ته‌واو ده‌كرێت
"ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر وه‌زیری داد رێكنه‌كه‌ون عه‌بدولمه‌هدی كه‌سێك دیاری ده‌كات"
K24- هه‌ولێر:
بڕیارە ئەم هەفتەیە دوا وادەبێت بۆ ناوزەندکردنی کاندیدانی ئەو وەزارەتانەی حکوومەتی عێراق, کە تا ئێستا پڕنەکراونەتەوە, به‌ڵام تا ئێستا پارتی و یەکێتی هیچ ڕێککەوتنێکیان لەسەر وەزارەتی داد نه‌كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه ناسر هەرکی، پەرلەمانتاری پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌دووری ده‌زانێت عه‌بدولمه‌هدی بتوانێت له هه‌فته‌ی داهاتووش پێكهاته‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی ته‌واو بكات، به‌ڵام ده‌شڵێت: ئه‌گەر ڕێکەوتن نەبێ عادل عەبدولمەهدی خۆی ئەو پۆستانە بە وەکالەت پڕدەکاتەوە، ئەمەش کاریگەری خراپی بۆ سەر پێگەی کورد له به‌غدا دەبێ.
یه‌كێتیش كه پۆستی وه‌زیری دادی عێراق به پشكی خۆی ده‌زانێت، به‌رپرسێكی ئه‌و حیزبه پێیوایە ئه‌گەر پارتی و یەکێتی نەگەنە ڕێککەوتن نەك تەنها وەزارەتی داد، بەڵکو هه‌موو ئەوەی لە بەغدا هه‌یانه لە دەستی دەدەن.
رێباز بێركۆتی، كادیری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌و پرسه په‌یوه‌سته به چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ی كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی به یه‌كده‌نگی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا ناكه‌ن، بۆیه حكوومه‌تی به‌غدا توانیویه‌تی به‌سه‌ر پرسه‌كاندا زاڵ بێت.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ناكۆكییه‌كانی كورد بوونه‌ته خاڵی لاوازی گفتوگۆكان، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، له زیان زیاتر هیچی تر له‌گه‌ڵ به‌غدا نادوورینه‌وه و نه‌ك وه‌زاره‌تی داد، به‌ڵكو پێگه‌كانی دیكه‌ش له‌ده‌ستده‌ده‌ین.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، نه‌ك ته‌نیا كورد، بەڵکو سوننە و شیعەکانیش نەیانتوانیوە کاندید بۆ وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ له كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی یەکلايى بکەنەوە، به‌مه‌ش په‌یكه‌ری حكوومه‌ت نه‌یتوانیوه له‌سه‌ر بنكه‌كه‌ی بوه‌ستێت.
H.B