لە رۆژانی جەژن نزیكەی 40 ھەزار گەشتیار سەردانی دوكانیان كردووە
"نزیكەی 10 ھەزار ئۆتۆمبێل داخڵی دوكان و قەشقۆڵی بوونە"
K24 - سلێمانی
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری دوکان، لە ماوەی سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا نزیكەی 40 ھەزار گەشتیارو سەیرانكەر سەردانی ھاوینەواری قەشقۆڵی و دوكانیان كردووە.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری دوکان ئاشكرای كرد: "لە ماوەی سێ رۆژی جەژندا نزیکەی 10 هەزار ئۆتۆمبێل داخڵی سەیرانگاکانی قەشقۆڵی و دوکان بوون و نزیکەی 35 هەزار بۆ 40 گەشتیار و سەیرانکەر سەردانی دوکانیان کردوەو ماونەتەوە".
لەبارەی رووداوەكانی رۆژانی جەژن لەو ھاوینەھەوارە بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری دوکان ئاماژە بەوەكردووە: "لە دووەم رۆژی جەژن یەک حاڵەتی خنکان هەبووە، لەگەڵ ئەوەش ژمارەی رووداوەکان بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو کەمتر بوون".
ھ.م