رووسیا وادەی رادەستكردنی S-400 به توركیا ئاشكرا دەكات
توركیا سوورە لەسەر كڕینی
K24 - ھەولێر
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای پیشه‌سازیی به‌رگریی حكوومی رووسی، سێرگی چێمۆزۆڤ ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ی دوو مانگدا ده‌ست به راده‌ستكردنی سیستمه‌كانی به‌رگریی ئاسمانیی S-400 به توركیا ده‌كه‌ن.
سێرگی چێمۆزۆڤ له میانی به‌شدارییكردنی له كۆڕبه‌ندی ئابووری سان پیترسبێرگ لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی ئێن تیڤی وڵاته‌كه‌ی دا و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه پڕۆسه‌ی راده‌ستكردنی S-400ه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی كه پلانی بۆ دانراوه، ده‌چێته پێشه‌وه.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دانی پاره‌ی پێشوه‌ختی په‌یوه‌ست به S-400ه‌كان ته‌واوبووه و رایگه‌یاند: "قه‌رزه‌كان ده‌سته‌به‌ركران، خه‌رجكران و كاڵاكان به‌رهه‌مهێنران. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مه‌شقه‌كان كۆتاییان هات. له‌ماوه‌ی دوو مانگدا ده‌ست به راده‌ستكردنی سیستمه‌كانی به‌رگریی ئاسمانیی S-400 به توركیا ده‌كه‌ین".
ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر ئەمەریكا مۆڵەتی دابووە توركیا كە لە كڕینی سیستمی مووشەكی ئێس- 400، بەڵام توركیا سوور بوونی خۆی دەربڕیووە.
لەوبارەوە پاتریك شاناهان، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به وه‌كاله‌ت، رایگه‌یاند، توركیا تاوه‌كو 31ى مانگی داهاتوو ده‌توانێت له كڕینی سیسته‌می مووشه‌كی ئێس 400 رووسی په‌شیمان ببێته‌وه و ئه‌گه‌ر نا سزا ده‌درێت.
لە بەرامبەردا حامی ئاکسۆی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: "هەموو ئەو هەواڵانەی لە رۆژانی دواییدا باس لە دواخستنی وەرگرتنی ئێس-400 دەکەن لەلایەن تورکیاوە لەسەر خواستی ئەمەریکا، دوورن لەراستییەوە. قۆناغی وەرگرتنی ئێس-400ەکان لە رووسیا وەک ئەوەی پلانی بۆ دارێژراوە بەڕێوەدەچێت".
ھ.م
سەرچاوە: ئەنادۆڵ