سعوودیه تاران به هیرشه‌كانی فوجه‌یره تۆمه‌تبار ده‌كات
"تاران ویستی به‌و هێرشانه په‌یامێكی دیاریكراو ئاراسته بكات"
K24- هه‌ولێر:
عه‌بدوڵڵا موعه‌لمی، نوینه‌ری هه‌میشه‌یی عه‌ره‌بستانی سعوودیه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به هێرشه‌كانی فوجه‌یره‌ی تۆمه‌تبار كرد، كه 4 كه‌شتی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كردبووه ئامانج و رایگه‌یاند: "تاران ویستی به‌و هێرشانه په‌یامێكی دیاریكراو ئاراسته بكات".
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كه‌ناڵی "حه‌ده‌س" موعه‌لمی دووپاتیكرده‌وه، "ریاز باوه‌ڕی ته‌واوی هه‌یه، كه تاران ده‌ستی له پشت ئه‌و هێرشانه‌یه، كه له كه‌ناراوه‌كانی ئیمارات له ناوچه‌ی فوجه‌یره كرایه سه‌ر 4 كه‌شتی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به‌دووری نازانین كه واشنتن به‌ڵگه‌ی ته‌واوی له‌سه‌ر تێوه‌گلانی لایه‌نی هێرشبه‌ر بۆ سه‌ر ئه‌و كه‌شتیانه‌ی لا بێت".
پێشتریش موعه‌لمی جه‌ختی كردبووه‌وه، "به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌به‌رده‌سته، كه تێوه‌گلانی تاران له‌و هێرشانه‌دا پشتڕاست ده‌كاته‌وه، كه سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 12ی مانگی رابردوو بۆ سه‌ر كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان له ئاوه‌كانی ئیمارات ئه‌نجامدرا و دووپاتی كردبووه‌وه، تاران ئه‌و كاره‌ی له چوارچێوه‌ی پیلانگێڕیه‌كانی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاژاوه له ناوچه‌كه و داڵده‌دانی تیرۆر كردوویه‌تی".
جێگای ئاماژه‌یه، رۆژی پێنجشه‌ممه ئیماراتی عه‌ره‌بیش به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی راگه‌یان، ده‌ستی وڵاتێك له پشت ئه‌و هێرشانه‌یه كه كراوه‌ته سه‌ر 4 كه‌شتییه نوتههڵگرهكه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناسنامه‌ی ئه‌و وڵاته بكات.
H.B