كیم جۆنگ ئون هاوشێوه‌ی فیلمێكی جه‌یمس بۆند جه‌نه‌رالێكی سه‌ربازی ده‌كوژێت
رێگه‌ی كوشتن نه‌ماوه تاقی نه‌كاته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "میره‌ر"ی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، جه‌نه‌رالێكی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی به خستنه‌ناو حه‌وزێكی پڕ له ماسی "پیرانها" كوشتووه.
ئه‌وه‌ش به نوێترین رێگه‌ی كوشتنی كیم جۆنگ ئون داده‌نرێت، كه به‌وه ناسراوه به شێوازی سه‌یر، بڕیاری كوشتن و له سێداره‌دانی گه‌وره به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی ده‌رده‌كات.
به گوێره‌ی رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه، ئه‌و جه‌نه‌راله سه‌ربازییه به تۆمه‌تی هه‌وڵدان و پلاندانان بۆ كوده‌تا تۆمه‌تبار كراوه، ئه‌گه‌رچی ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و تۆمه‌ته‌وه بڕیاری كوشتنی ده‌ركرا.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كانیش، حه‌وزی ماسی "پیرانها"كه له‌ناو شوێنی نیشته‌جێبوونی كیم درووستكراوه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ست و قاچه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌یان بڕیوه، خستوویانه‌ته ناو ئه‌و حه‌وزه‌ی ماسی پیرانها، كه به دڕنده‌ترین گیانداری ئاوی داده‌نرێت.
سه‌رچاوه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، نازانرێت جه‌نه‌راله‌كه به‌هۆی بڕینی په‌له‌كانی گیانی له‌ده‌ستداوه یان ماسییه‌كان كوشتوویانه، یاخود له ناو ئاوه‌كه خنكاوه.
وه‌ك رۆژنامه‌كه باسی ده‌كات، ده‌گوترێت كیم جۆنگ ئون، بیرۆكه‌ی كوشتنه‌كه‌ی له فیلمێكی جه‌یمس بۆندی ساڵی 1977 وه‌رگرتووه، به‌ناوی "The spy who loved me".
ناوه ناوه هه‌واڵی كوشتنی گه‌وره به‌رپرسانی سه‌ربازی كۆریای باكوور بڵاوده‌بێته‌وه، هه‌فته‌ی پێشوو وێبسایتی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، كه یه‌كێك له ئه‌ندامانی شاندی دانوستانكاری كۆریای باكووری تایبه‌ت به پرسی چه‌كی ناووكی، له‌لایه‌ن كیم جۆنگ ئونه‌وه، فه‌رمانی كوشتنی بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه هێشتا له ژیاندا ماوه و ته‌نها ده‌ستبه‌سه‌ره، تۆمه‌ته‌كه‌شی شكستهێنانی گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌كانی لووتكه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا.
سه‌رچاوه: Mirror
ئ. م