ئازاد جوندیانی: كورد ده‌بێت كار بۆسه‌ربه‌خۆیی بكات

به‌هێزتركردنی پێگه‌ی كورد له‌ ناوچه‌یه‌كی شڵه‌ژاودا ناونیشانی دیدارێكی زانكۆی سۆران بوو

K24 – سۆران:

به‌هێزتركردنی پێگه‌ی كورد له‌ ناوچه‌یه‌كی شڵه‌ژاودا ناونیشانی دیدارێكی زانكۆی سۆران بوو كه‌ به‌ سپۆنسه‌ری كوردستان24 به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ دیداره‌كاندا، ‌ژماره‌یه‌ك ئه‌كادیمی و سیاسه‌توانی و ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ تێیدا به‌شداربوون، باس له‌ كێشه‌كانی عێراق و پێگه‌ی كورد له‌ ناوچه‌كه‌ گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا كه‌ مێژوو سه‌لماندوویه‌تی حكومڕانانی عێراق كوردیان وه‌كو هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ قبوڵ نییه‌.

ئازاد جوندیانیش كه‌ یه‌كێك بوو له‌ به‌شداربووانی دیداره‌كه‌ به‌ كوردستان24ی راگه‌یاند، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئیداره‌د‌انی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا، كورد ده‌بێت كار بۆسه‌ربه‌خۆیی بكات.

چاودێران و سیاسەتوانان پێیان وایە حکومڕانانی عێراق لەژێر ناوی عێراقی بوون هەوڵی بچوککردنەوە و پەراوێزخستنی پێکهاتە جیاوازەکان دەدەن. ئەمەش سەرچاوەی زۆربەی کێشە و ململانێکان بووە له‌ رابردوو و ئێستادا.

كوردیش لەم نێوەندادا بۆ بەهێزتركردنی پێگەکەی لە ناوچەکدا دەبێت بەیەکگرتوویی کار بۆ بەدی هێنانی ئامانجەکانی بکات.