توركيا: له‌مه‌ودوا جه‌نگی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكایه
"ئه‌مه‌ریكا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری په‌كه‌كه ده‌كات"
K24- هه‌ولێر:
وەزیری ناوخۆی توركیا رایدەگەیەنێت، ئەمریكا بە ھەموو شێوەیەك ھاوكاری پەكەكە دەكات و جه‌ختی كرده‌وه، لەمەودوا و شەری توركیا لەگەڵ پەكەكە نییە، بەڵكو لەگەڵ ئەمریكایە.
سوله‌یمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی توركیا دووپاتیكرده‌وه، ئەمه‌ریكا فشاریكی جددیی ئابووری لە توركیا دەكات، لەلایەكی دیكەشه‌وە پشتگیرییەكی گەورەی پەكەكە دەكات.
جه‌ختیشی كرده‌وه، شەڕی ئەوان له دژی پەكەكە لە راستیدا شەڕكردنه لە دژی ئەمریكا.
سۆیلۆ لەبارەی ھەڵبژاردنی شارەوانی ئیستانبوڵیش رایگەیاند، رێگە نادەن پەكەكە بكەوێتە نێو ئیستانبوڵ و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌وه هه‌بێت.
H.B