وشه‌ی "كوردستان" كێشه ده‌خاته نێوان حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و هاوپه‌یمانه‌كه‌ی
وشه‌ی "كوردستان" سه‌رۆكی مه‌هه‌په‌ی نیگه‌ران ده‌گات

K24 - هه‌ولێر:
به‌كارهێنانی وشه‌ی "كوردستان"، له‌لایه‌ن بن عه‌لی یه‌ڵدرمه‌وه، له میانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی له شاری دیاربه‌كری باكووری كوردستان، گرفت ده‌خاته نێوان پارتیی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا مه‌هه‌به و پارتییه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان.
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆكی مه‌هه‌په رایگه‌یاند، "ئێستا هیچ شتێك نییه به ناوی كوردستان، یان لازستان، هه‌رگیز رێگه‌ی تێناچێت له داهاتووش رووبدات"، روونیشی كردووه‌ته‌وه، سه‌یری دیبه‌یتی نێوان بن عه‌لی یه‌ڵدرم و ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلو ناكات.
به گوێره‌ی میدیاكانی توركیا، به‌كارهێنانی وشه‌ی "كوردستان" له‌لایه‌ن یه‌ڵدرمه‌وه، مه‌به‌ستی راكێشانی سۆزی ده‌نگده‌رانی كورد بوو.
بن عه‌لی یه‌ڵدرم، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له شاری دیاربه‌كر، گوتی: "كاتێك خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیی ده‌ستی پێ كرد، مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك له په‌رله‌مان له ئه‌نقه‌ره كۆ بووه‌وه، له نێوان ئاماده‌بووانیشدا نوێنه‌رانی كوردستان و لازستان هه‌بوون".
باخچه‌لی، كه سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین پارتیی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیایه، له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه رایگه‌یاند، هیچ شتێك به ناوی "كوردستان، یان لازستان" بوونی نییه و له داهاتووشدا نابێت، ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌یاڵانه ده‌كات، هه‌میشه مه‌هه‌په به‌رامبه‌ریان ده‌وه‌ستێته‌وه، له به‌ڵێنه‌كانمان پاشگه‌ز نابینه‌وه، ئه‌مڕۆش له‌سه‌ر هه‌مان هه‌ڵوێستی دوێنێین".
له هه‌ڵبژاردنی 31ی ئاداری رابردوو، ئاكپارتی، یان پارتیی داد و گه‌شه‌پێدان، كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ئیستانبولی له ده‌ست دا و له به‌رامبه‌ردا، كاندیدی پارتیی گه‌لیی كۆماری (جه‌هه‌په)، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلو، توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
دواتریش به بیانووی ئه‌وه‌ی "گه‌ل ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ره‌ت ده‌كاته‌وه"، ئاكپارتی تانه‌ی له ئه‌نجامه‌كه دا، بۆیه لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاری دا، رۆژی 23ی حوزه‌یرانی 2019، هه‌ڵبژاردن دووباره بكرێته‌وه.
به گوێره‌ی چاودێرانیش، هۆكاری له‌ده‌ستدانی شاره‌وانیی ئیستانبول له‌لایه‌ن ئاكپارتییه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌نگی كورد بۆ كاندیدی داد و گه‌شه‌پێدان نه‌بووه، بۆیه ئه‌مجاره پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان هه‌وڵ ده‌دات سۆزی كورد بۆ خۆی رابكێشێت.
سه‌رچاوه: زه‌مانی عه‌ره‌بی
ئ. م