ئه‌ردۆغان: هاوبه‌شه ستراتیژییه‌كه‌مان هاوكاریی گه‌وره‌ی یه‌په‌گه و په‌یه‌ده‌یه
ئه‌نقه‌ره سیستمی به‌رگریی مووشه‌كی ئێس400ی رووسی كڕیوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره سیستمی به‌رگریی مووشه‌كی ئێس400ی رووسی كڕیوه و ناڵێین "ده‌یكڕین"، ئیدی ئه‌و پرسه كۆتایی هات. سه‌باره‌ت به یه‌په‌گه و په‌یه‌ده‌ش، ره‌خنه‌ی له هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و هێزانه گرت.
ئه‌مڕۆ له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پارتییه‌كه‌ی كرد و گوتی: "به نرخێكی گونجاو و هاوكات به به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانیدا، سیستمی به‌رگریی مووشه‌كی ئێس400ی رووسیمان كڕیوه و چیتر ناڵێین ده‌یكڕین، چونكه ئه‌و پرسه كۆتایی هاتووه".
له باره‌ی پرۆژه‌ی كڕینی فڕۆكه‌ی ئێف 35ی ئهمهریكیشهوه، ئه‌ردۆغان گوتی: "له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له ژاپۆن چاوم به دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێت و ئه‌و پرسه و هاوشێوه‌كانی باس ده‌كه‌ین".
گوتیشی: "توركیا ته‌نیا كڕیاری ئێف 35 نییه، به‌ڵكو به‌شدار و هاوبه‌شه له دروستكردنیدا".
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ئه‌نادۆڵی توركی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، توركیا له 5ی نیسان/ ئه‌پریڵی رابردوودا، به بڕی 900 ملیۆن دۆلار، به‌شداریی له پڕۆژه‌ی دروستكردنی ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی ئێف 35 كردووه و 3 فڕۆكه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتووه، چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی چوار فڕۆكه‌ی دیكه ده‌كات.
له میانه‌ی وتاره‌كه‌یدا، ئه‌ردۆغان باسی له پرسی سووریا و كورد له‌و وڵاته كرد و گوتی: "ئه‌و رێڕه‌وه تیرۆریستییه تێك ده‌شكێنین، كه به درێژایی سنووری وڵاته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ سووریا و رۆژهه‌ڵاتی فورات دروست بووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له باكووری عێراق تێكمان شكاند و له نێوان جه‌رابلووس و عه‌فرینیش له‌ناومان برد".
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ئایا په‌یه‌ده و یه‌په‌گه درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه نیین؟ ئه‌گه‌ر بپرسین كێ پشتیوانیی هه‌ره سه‌ره‌كییانه؟ ئه‌وا دۆست و هاوبه‌شه ستراتیژییه‌كه‌مان ده‌بینین" ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌مه‌ریكا.