حووسییه‌كان فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سعوودییه‌یان بۆردوومان كرد
به هۆیه‌وه 26 كه‌س بریندار بوون
K24 – هه‌ولێر:
میدیای سعوودیه دیمه‌ن و وێنه‌ی شوێنه‌واری ئه‌و بۆردوومانه‌ی بڵاو كرده‌وه، كه حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن به مووشه‌ك كردبوویانه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی (ئه‌بها) له باشووری سعوودیه و به هۆیه‌وه 26 كه‌س بریندار بوون.
حووسییه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاندبوو، به مووشه‌كی كروز، تاوه‌ره‌كانی چاودێریی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بهای سعوودیه‌یان بۆردوومان كردووه، كه 200 كیلۆمه‌تر له باكووری سنووری یه‌مه‌نه‌وه دووره.
له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ئیدانه‌ی بۆردوومانی حووسییه‌كان كراوه و ئه‌مه‌ریكا له پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یه، كه به توندی ئیدانه‌ی رووداوه‌كه‌ی كردووه.
هاوكات هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تیی سعوودیه، كه له 2015ه‌وه بۆردوومانی یه‌مه‌ن ده‌كات، هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی له حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن كرد.


