سوپای ئەمەریکا بە گرتە ڤیدیۆیەک بەرپرسیارەتی هێرشەکانی کەنداو دەخاتە ئەستۆی ئێران

وێنە و ڤیدیۆی سوپای پاسدارانی بڵاوکردەوە

K24 – هه‌ولێر:

سوپای ئەمەریکا گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە بە گووتەی خۆیان تیایدا، سوپای پاسداران مینێکی نەتەقیوو لە یەکێک لەو کەشتییە نەوتهەڵگرانەی دوێنی پێنجشەممە لە کەنداو هێرشیان کرایە سەر هەڵدەگرنەوە.

جیا لەو گرتە ڤیدیۆیە، سوپای ئەمەریکا چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە مینەکە پێش هەڵگرتنەوەی و لابردنی لەسەر کەشتییەکە نیشان دەدات.

دوێنێ پێجشەممە دوو کەشتی نەوت هەڵگر لە ئاوەکانی کەنداو هێرشیان کرایە سەر و زیانی زۆریان پێگەیشت، لە دوای رووداوەکەش، ئەمەریکا لە رێگای وەزیری دەرەوە، ئێرانی بە هۆکاری رووداوەکە تۆمەتبار کرد و ئێرانیش بە تووندی رەتیکردەوە.

BBC

H.J