"كەس لەسەر پرسی سووتاندنی زەوی جوتیاران دەستگیر نەكراوە"
عه‌ره‌بی هاورده وێڕای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان دووباره گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كه
K24 - كه‌ركووك:
مه‌ردان عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكی لقی كه‌ركووكی یه‌كێتی جووتیارانی كوردستان بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، عه‌ره‌بی هاورده وێڕای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان دووباره گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كه.
له سه‌ر پرسی سووتاندنی زه‌وی جووتیارانیش گووتی: "تا ئێستا كه‌س ده‌ستگیرنه‌كراوه و پێویسته باوكی میلله‌ت كه حكومه‌تە لێكۆڵینه‌وه‌ی جددی بكات".
هاوكات له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، داوا لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ده‌كرێت رۆڵ لە چارەسەركردنی كێشەی جوتیارانی كورد بگێڕێت.
تا ئێستا سه‌دان دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی و ده‌غڵودان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم سووتێنراون و كه‌سیش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌ستگیر نه‌كراوه.
ئ. م