"ململانێ و جه‌نگ ناوچه‌كه ده‌ته‌نێ"
"واشنتن به رێگه‌ی سه‌ربازیی گه‌رووی هورمز ده‌كاته‌وه"

K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی (ئای) به‌ریتانی كه له خانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیندپیندنت ده‌رده‌چێت له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی كه‌نداوی عوممان نوسیوویه‌تی: "ململانێ ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌ته‌نێ".
جۆن كیم، نووسه‌ری بابه‌ته‌كه پێیوایه، رووداوه‌كه‌ی كه‌نداوی عوممان، ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی ئاگری ململانێ و جه‌نگ له ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا".
له بابه‌تی رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كان كه به به‌رده‌وامی ئێران له ئه‌مه‌ریكای ده‌كات به داخستنی گه‌رووی هورمز، به‌ڵام ئه‌و داخستنه زیاتر له چه‌ند رۆژێك ناخایه‌نێ و واشنتن به رێگه‌ی سه‌ربازی ده‌رچه ئاوییه‌كه ده‌كاته‌وه".
هه‌روه‌ها له‌و وتاره‌دا نووسراوه: "ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پاسه‌وانێتی له یه‌ك به یه‌كی كه‌شتی و نه‌وتهه‌ڵگره‌كان بكات كه به گه‌رووی هورمزدا تێده‌په‌ڕن، ئێران ناتوانێ له‌مپه‌ر بۆ ئه‌و كه‌شتی و نه‌وتهه‌ڵگرانه درووست بكات یان بیانكاته ئامانج، چونكه تاران هه‌وڵ ده‌دات خۆی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازیی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌دوور بگرێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامه‌ی فایننشاڵ تایمز له‌سه‌ر زاری ژان ئییڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نساوه نوسیوویه‌تی: "رووداوی دوو نه‌وتهه‌ڵگره‌كه به‌نزینی به ئاگره‌كه‌دا كرد و ناوچه‌كه گڕدهدات، داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م دان به خۆیاندا بگرن و هه‌وڵی زیادكردنی گرژییه‌كان نه‌ده‌ن".
به‌ڵام هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: "ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه به‌ڵگه‌ی پێویست نییه بۆ تێوه‌گلانی ئێران".