ڤیدیۆی هێرشی حووسییەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەیەکی سعوودییە بڵاوکرایەوە

مووشەکێک فڕۆکەخانەکە دەکاتە ئامانج

K24 – هه‌ولێر:

ڤیدیۆی هێرشێکی مووشەکی حووسییەکانی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەبها لە سعوودییە بڵاوکرایەوە.

تورکی ئەلمالیکی، وتەبێژی هاوپەیمانان بۆ جەنگی یەمەن بە سەرکردایەتی سعوودییە، لە بارەی ئەو هێرشەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو کرایە سەر فڕۆکەخانەکە رایگەیاند: " بەهۆی هێرشەکە 26 کەس برینداربوون".

هەر لە دوای هێرشەکە، تەلەڤزیۆنی فەرمی حووسییەکان لە یەمەن بڵاویکردەوە، سەرکەوتوانە فڕۆکەخانەیەکیان لە رێگای مووشەکەکانیان کردووەتە ئامانج.

RT

H.J