چه‌په‌كانی كوردستان له كاری هاوبه‌ش ده‌گه‌ڕێن
لایه‌نه چه‌په‌كان به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش ده‌خوازن
K24 - ھەولێر
سەرجەم پارت و لایەن و کەسایەتییە چەپەکانی کوردستان لە شاری ھەولێر کۆبوونەوە، بەو ئومێدەی بگەنە رێککەوتنێک تا لە سەرەتادا کاری ھاوبەش بە یەکەوە بکەن و بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی کوردستان بە یەک بەرەی هاوبه‌ش کاری خۆیان بکەن.
ئەوان ئهگەرچی بۆ رێککەوتن کۆبووبوونەوە، بەڵام هیچ ئەنجامێکیان دەست نەکەوت، سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان دەڵێ "هۆکار زۆرن بۆ پاشەکشەی چەپەکان تا رادەیەک کە ئێستا پرسی چەپ کەوتووەتە ژێر پرسیارەوە"، چالاکوانێکیش پاشەکشەکە دەبەستێتەوە بەوەی لایەنە چەپەکان دیدگای روونیان نییە.
یەکەم جار نییە سەرجەم چەپەکانی کوردستان لە شاری ھەولێر کۆ دەبنەوە، بەڵام ئەوەی ئەمجارە و هەموو جارەکانی دیکەش دەبەستێتەوە بە یەکدی ئەوەیە کە هەموو کۆبوونەوەکان بێ ئەنجام کۆتای‌یان هاتووە.
ھ.م