تیرۆریسته‌كه‌ی نیوزیلاند له‌به‌رده‌م دادگا: من بێ‌تاوانم
ده‌یه‌وێت وه‌ك كه‌سێكی بێبه‌ری له تۆمه‌ته‌كان خۆی نیشانبدات

K24 - هه‌ولێر:
برینتن تارانت، ئه‌و تیرۆریسته‌ی ناوه‌ڕاستی مانگی ئاداری ئه‌مساڵ، له دوو مزگه‌وتی شاری كرایست چه‌رچی نیوزیلاند، 51 موسڵمانی كوشت، له به‌رده‌م دادگا تۆمه‌ته‌كان ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "من له تۆمه‌ته‌كانی كوشتن و تیرۆر بێبه‌ریم و بێ‌تاوانم".
به گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی ئه‌و وڵاته، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كورتدا، تارانت به خه‌نده‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌یه‌وێت وا خۆی نیشان بدات بێتاوانه.
وه‌ك میدیاكانیش باسی ده‌كه‌ن، له به‌ندیخانه‌یه‌كه سیسته‌می پاسه‌وانییه‌كه‌ی توندوتۆڵه و ته‌نها له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ڤیدیۆییه‌وه‌ش دادگاییه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌و گوتانه‌ی تارانت نابنه هۆی بێبه‌ریكردنی له ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كانی و تۆمه‌تی كوشتنی 51 كه‌س.
دوای رووداوی هێرشه‌كه‌ی رۆژی 15ی ئاداری 2019ی، جاسیندا ئاردێرن، سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزیلاند، رایگه‌یاند، هێرشه‌كه تیرۆریستییه و ئه‌و كولتووره‌ش له وڵاته‌كه‌یان جێگه‌ی نابێته‌وه.

ئ. م