به‌وێنه.. ئه‌مڕۆ دووه‌م رووداوی هاتوچۆ له رانیه روویدا
له هه‌ردوو رووداوه‌كه‌دا 10 كه‌س بریندار بوون
K24- راپه‌ڕین:
كاتژمێر 1:00ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ رووداوێکی پێکدادان لەسەر دوو سایدی نەخۆشخانەی لەدایكبوون لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری مازدا و تیۆتا ھایسی روویدا، لە ئەنجامدا 6 ھاوڵاتی تیایدا برینداربوون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی راپه‌ڕین، ھۆکاری رووداوەکە ئۆتۆمبێلی مازدا بووه، كه لە سایدی لاوەکی ھاتووه‌تە سەر شەقامی سەرەکی و پابەندبوونی رەھای ھەبووە، بەڵام گوێی پێنەداوە بۆیە ئەم رووداوەی لێ کەوتۆتەوە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ بەرێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی راپەرین لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "کاتژمێر 5:39 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ، رووداوێکی پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری تۆیۆتا لاندگروز و فاوێك، لە ترافیکی رزگاریی ناو بازاڕی رانیە رووی دا و بە ھۆیەوە 4 كەس بریندار بوون".
ھاتووچۆی راپەڕین راشیگەیاند: "بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی رانیە و چارەسەریان بۆ دەکرێت".
H.B
.jpg)
