ئه‌ردۆغان محه‌مه‌د مورسی به "شه‌هید" وه‌سف ده‌كات
"داواكارم له خودا ره‌حم به شه‌هیده‌كه‌مان بكات".
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له یه‌كه‌م لێدوانی له باره‌ی كۆچی دوایی سه‌رۆكی پێشووتری میسر، محه‌مه‌د مورسی ناوبراوی به "شه‌هید" وه‌سفكرد.
ئه‌ردۆغان له‌و باره‌یه‌وه گوتیشی: "داواكارم له خودا ره‌حم به شه‌هیده‌كه‌مان بكات".
ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نی 67 ساڵیدا، محه‌مه‌د مورسی له هۆڵی دادگادا به هۆی جه‌ڵته‌وه كۆچی دواییكرد.
دوای رووداوه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كانی میسر خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
ته‌رمی مورسی گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی پرسی به‌خاكسپاردنی ده‌كه‌ن.