ئیمامئۆغڵو پێش كاندیده‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌كه‌وێت
"ئیمامئۆغڵو به‌ڵێنی كاری داوه و بینالی كاره‌كانی پێشووی بیرھێناوهتهوه"

K24 - هه‌ولێر:
چه‌ند راپرسییه‌ك ده‌ریانخستووه، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو، كاندیدی ئۆپۆزیسیۆن بۆ سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره شاره‌وانی ئیستنابوڵ، كه پێشتر سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی رهتكرابووه، ھێشتا چانسی زیاتره و له پێش كاندیدی ئاكپارتی یه كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
راپرسییهكان ئاشكرایان كردووه، ئیمامئۆغڵو، كاندیدی جه‌هه‌په، له مێزگرده ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كاندا به‌سه‌ر بینالی یڵدرم، كاندی ئاكپارتی سه‌ركه‌وتووه، ئه‌وه‌ش وایكردووه پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه بكرێته‌وه له 23/6/2019، ئیمامئۆغڵو زیاتر كه‌وتووه‌ته به‌ر دڵی هاووڵاتیان.
له راپرسیهكیشدا كه 30 هه‌زار كه‌س له دانیستوانی ئیستانبوڵ به‌شدارییان تێداكردووه و له‌لایه‌ن كۆمپانیای راپرسی (ماك دانیسمانلیك) ئهنجدامدراوه، 46% به‌شداربووان گوتوویانه، ئیمامئۆغڵو له كێبڕكێكه‌دا زیاتر سه‌ركه‌وتوو بووه و 44% به‌شداربووانیش بینالی یڵدرمیان پێباشتر بووه.
كۆمپانیاكه به‌هۆی ئه‌و راپرسییه‌وه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی، ئیمامئۆغڵو، كاندیدی پارتی گه‌لی كۆماریی توركیا، 65% ده‌نگی ئه‌و كه‌سانه‌ی دیكه‌ش له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌ده‌ستبهێنێ كه مانگی ئادار به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان نه‌كردبوو یان ده‌نگیان نه‌دا.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، له‌سه‌ر زاری محه‌مه‌د عه‌لی كولات، خاوه‌نی كۆمپانیای راپرسییه‌كه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه "ئیمامئۆغڵو له مێزگرده‌كه‌دا سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی ده‌یانكات، به‌ڵام بینالی یڵدرم به زۆری باسی ئه‌وانه‌ی كردووه كه كردوویانه".
كولات گوتوویه‌تی: "به‌گوێره‌ی دوایین راپرسی، هه‌تا سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه، ئیمامئۆغڵو به 1.5 خاڵ كه‌وتبووه پێش ركابه‌ره‌كه‌ی".