ئەمەریکا وێنەی هێرشی سەر کەشتییەکانی کەنداو بڵاودەکاتەوە
هێزی زیاتر دەنێرێت و ئێران ئاگادار دەکاتەوە
K24 – ههولێر:
لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی نوێی هێرشی سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری کەنداو، ئەمەریکا هێزی زیاتر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
پاتریک شاناهان، هەلسوێنەری کاروباری وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند: "هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە کەنداوی عوممان، لەلایەن هەواڵگری وڵاتەکەیانەوە پشتڕاست کراوەتەوە کە لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدراوە".
دەشڵێت: "رووداوەکە بووەتە هەڕەشە بۆسەر هێز و بەرژەوەندییەکانمان لە ناوچەکە".

شاناهان ئەوەشی ئاشکردووە، واشنتن بڕیاریداوە زیاتر لە هەزار سەربازی دیکە لە دژی هەڕەشەکانی ئێران رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.
سوپای ئەمەریکا چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایاندا دەردەکەون، هێرشەکەی رۆژی پێنج شەممەی رابردووی کەنداوی عوممان لەلایەن سەربازانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە لە رێگەی بۆمبی پلاستیکیەوە بۆسەر کەشتی نەوت هەڵگرەکانەوە ئەنجامدراوە.

Sky News
H.J