40 حزبی سیاسی میسر داوای دادگاییكردنی ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن
ده‌ڵێن ئه‌ردۆغان هه‌موو هێڵه سووره‌كانی به‌زاندووه
K24 – هه‌ولێر:
40 حزب و لایه‌نی سیاسی میسر، داوایان كرد، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی كۆماری توركیا رووبه‌ڕووی دادگا بكرێته‌وه.
ئه‌و حزبانه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند، ئه‌ردۆغان هه‌موو هێڵه سووره‌كانی به‌زاندووه.
رۆژنامه‌ی "الأهرام"ی ره‌سمی میسر بڵاویكرده‌وه، ئه‌و حزبانه سه‌رۆكی توركیایان به "دیكتاتۆر" وه‌سف كردووه.
هه‌روه‌ها به‌وه تۆمه‌تباریان كردووه، كه "پشتیوانی تیرۆریستان ده‌كات و چه‌كدارانی داعشی له وڵاته‌كه‌یدا حه‌شار داوه".
ئه‌و ناڕه‌زاییه‌ی حزبه سیاسییه‌كانی میسر دوای ئه‌وه دێت، سه‌رۆكی توركیا، په‌ژاره‌ی بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆكی پێشووتری میسر، محه‌مه‌د مورسی له زیندان ده‌ربڕی و ناوبراوی به "شه‌هید" وه‌سف كرد.
ئه‌و لایه‌نه میسریانه دا‌واشیان كردووه، ئه‌ردۆغان به تۆمه‌تی پشتیوانی كردن له تاوانه تیرۆریستییه‌كان له‌وانه ئه‌و تاوانانه‌ی له میسر، لیبیا، سووریا و یه‌مه‌ن ئه‌نجامدراوون دادگایی بكرێت.
هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌و كرده‌وانه‌ی له توركیا ئه‌نجامیان ده‌دات له گرتن و راوه‌دوونان و سه‌ركوت كردنی نه‌یاره سیاسییه‌كانی.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
ئ.ڕ