چوارەمین دانیشتنی دادگا تایبەت بە كیمیاییبارانكردنی ھەڵەبجە بەڕێوە دەچێت
كۆمپانیا و كەسایەتییە تۆمەتبارەكان ئامادە نەبوونە
K24 - ھەڵەبجە
ئەڤین عەتا، پەیامنێری كوردستان24 لە ھەڵەبجە رایگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە، 19/6/2019، چوارەمین دانیشتی دادگا تایبەت بە كیمیاییبارانكردنی ھەڵەبجە بەڕێوە دەچێت".
دانیشتنەكە لە دادگای ھەڵەبجە بەڕێوە دەچێت و ئەو کۆمپانیا و کەسایەتییانەی دادگایی دەكرێن، كە هاوکاریی رژێمی بەعسی لەناوچووی عێراق بوون، لە كیمیاییبارانكردنی ھەڵەبجە.
پەیامنێرمان ئەوەشی خستەڕوو: "25 كۆمپانیا و كەسایەتیی لەسەر ھاوكاریكردنی سەدام حوسێن و رژێمی بەعس بۆ بەكارھێنانی چەكی قەدەغەكراو دژی خەڵكی ھەڵەبجە سكاڵایان لەسەر تۆمار كراوە، بەڵام تائێستا كە چوارەمین دانیشتن بەڕێوە دەچێت، ھیچ كامیان ئامادەی دانیشتنەكە نەبوونە.
لە 16/3/1988 رژێمی بەعسی عێراق، ھەڵەبجەی کیمیاییباران کرد، زیاتر لە 5 ھەزار ھاووڵاتی شارەكە شەھید بوون زیاتر لە 10 ھەزار كەسی دیكەش بریندار بوون.
ھ.م






