سەرۆکی فەرەنسا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
وادەی سەردانەکەی ئاشکرا کرد
K24 – ههولێر:
ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە وەڵامی پرسیارێکی کوردستان24 رایگەیاند، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا بەهۆی دەستنیشانکردنی سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی نوێ بۆ هەرێمی کوردستان، سەرۆکی فەرەنسا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، ماکرۆن رایگەیاند: "بەڵێ بەنیازم و لەکۆتایی ئەمساڵ سەردانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەم".
فەرەنسا یەکەم وڵاتی زلهێزی جیهان بوو، لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، پشتیوانی پێگەی هەرێمی کوردستان و حکوومەتەکەی کرد و داوای کرد، کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن.
H.J