فه‌رمانی ده‌ستگیركردن له‌سه‌ر رێبوار تاڵه‌بانی هه‌ڵگیرا
ئه‌نجوومه‌نی باڵای عێراق بڕیاری ده‌ركرد

K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانی ده‌ستگیركردن له‌سه‌ر رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت، هه‌ڵگیرا، كه پێشتر له‌لایه‌ن دادگای تاوانی كه‌ركووك له دژی ده‌ركرابوو.
به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی فه‌رمانه‌كه‌ی دادگای ره‌سافه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری، كه ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك كراوه، داوا ده‌كات كار به فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی رێبوار تاڵه‌بانی نه‌كرێت.
پێشتر دادگای كه‌ركووك، له رێككه‌وتی 30/12/2018، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ رێبوار تاڵه‌بانی ده‌ركرد.
په‌یامنێری كوردستان 24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، فه‌رمانه‌كه له رێكه‌وتی 28ی مانگی رابردوو له‌لایه‌ن دادگای ره‌سافه‌وه ده‌ركراوه، به‌ڵام تازه گه‌یشتووه‌ته ده‌ست ئیداره‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك.

ئ. م