كچه كوردێكی كه‌ركووك له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا رێزی لێده‌نرێت
سارا محه‌مه‌د شوانی له واشنتنه‌وه له باره‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ی بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت
K24 - واشنتن:
كچه كوردێكی كه‌ركووك، به ناوی سارا محه‌مه‌د، به‌هۆی زیره‌كی و لێهاتوویی له خوێندنی قوتابخانه و كاری خۆبه‌خشی و مرۆیی، له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكاوه خه‌ڵات كرا.
سارا محه‌مه‌د شوانی، كه به جلی كوردییه‌وه به‌شداری رێوڕه‌سمی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ی كردووه، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، نزیكه‌ی 10 ساڵ به‌ر له ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له ویلایه‌تی یوتای ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێبوونه.
خه‌ڵاته‌كه‌ش وه‌كو رێوڕه‌سمێكی ساڵانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، جیا له‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه به قوتابیانی زیره‌ك ده‌درێت، هاوكات كاری خۆبه‌خشی و مرۆییش رۆڵی هه‌یه له پێدانی ئه‌و خه‌ڵاته به قوتابیان، ئه‌م ساڵیش سارا یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرتووه و له له‌لایه‌ن یانه‌یه‌كی قوتابیانه‌وه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه ده‌ستنیشان كراوه.
سارا ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، به‌شداربووان و ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كه ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌كه بوون، سه‌رسامی خۆیان به جله كوردییه‌كه‌ی نیشانداوه، سارا هۆكاری پۆشینی جلهكهشی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه ویستوویه‌تی نوێنه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان بكات.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م