بێ ئاوی خه‌ڵكی ده‌ربه‌ندیخانی نه‌خۆش خستووه‌

"27 ساڵە گرفتی کەم ئاوی ھەیە"

K24 – هه‌ولێر:

ئەگەر چی دەربەندیخان خاوەنی دووەم گەورەترین بەنداوە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان، بەڵام دانیشتووانی ئەم شارۆچکەیە بەدەست گرفتی کەمی ئاو و نەبوونی ئاوی پاکی خواردنەوە دەناڵێنن.

دانیشتووانی شارۆچکەی دەربەندیخان دەڵێن: "سەرەڕای  ئەو ئاوەی کە بۆمان دابین دەکرێت کە چوار رۆژ جارێکە، کەچی ئاوەکە ئەوەندە پیس و ناتەندرووستە بۆ خوارنەوە ناشێت و دەیان نەخۆشی مەترسیدار و جۆراو جۆریشی لەناو شارەکەدا بڵاوکردۆتەوە".

چەند ساڵێکە ھەوڵدەدرێت لە رێگەی درووستکردنی پڕۆژەیەکەوە ئاوی پاک و شیاو بۆ دانیشتووانی دەربەندیخان دابین بکرێت، ئەمەش بە پاڵاوتن و گەیاندنی ئاوی سیروان بۆ شارۆچکەکە،بەڵام بەھۆی چەند ھۆکارێکی جیاواز تەواو نەکراوە.

 بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی قەزاکەش دەڵێت، 27 ساڵە گرفتی کەم ئاوی ھەیە و نەتوانراوە ئاوێکی پاکی خواردنەوە بۆ دانیشتووانی دەربەندیخان دابین بکریت .

H.J