كه‌لار.. لەسەر جۆگه‌له‌ی به‌رده‌رگا دوو کەس بریندار بوون

بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە کەلار دوو کەس برینداربوون

K24 – گەرمیان:

نیوەڕۆی ئەمڕۆ 21/06/2019 لە ناحیەی رزگاری بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، رووداوێکی تەقەکردن روویدا  و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24 لە گەرمیان، شەڕەکە بەهۆی ئاوی جۆگە و رژانی ئاوی بەردەرگای ماڵان بووە.

عەمید ئومێد مەجید، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەلار، بەکوردستان24 راگەیاند: "رووداوی تەقەکردنەکە لە گەڕەکی ئاوباریکی ناحیەی رزگاری سەربە قەزای کەلار بووە و هۆکاری تەقەکردنەکەش کێشەی کۆمەڵایەتی بووە".

گووتیشی: "ئەو کەسەی تەقەی کردووە دەرچووی زانکۆیە و لەگەڵ دراوسێیەکی خۆی تووشی دەمەقاڵی بووە، دواتر بەچەک هێرشی کردووە و دووکەسی بریندار کردووە، یەکێک لەبریندارەکان دووفیشەکی بەرکەوتووە لەڕان و باڵی دا و بریندارەکەی دیکەش برینەکەی سووکە".

 ‌H.J