دوو پرۆژه له ههولێر دهستپێدهكات و قوتابخانه له دهۆك و سلێمانی دهكاتهوه
تورکیا له دهرهوهی سیاسهتیش پهره به پهیوهندییهكانی دهدات لهگهڵ ههولێر
K24 - ههولێر:
تورکیا نایەوێ پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان تەنها لە بواری سیاسییدا بمێنێتەوە، لەم چوارچێوەیەدا بەڕێوەبەری گشتی وەقفی مەعاریفی تورکیا لە عێراق بە کوردستان 24ی راگەیاند، به نیازن قوتابخانە لە هەر یەکە لە شارەکانی دهۆك و سلێمانی بکاتەوە.
گوتیشی: "هەولێر بۆ ئێمە زۆر گرنگە و بەرنامەی ئێمەش بۆ هەولێر تەنها پەروەردەیی نابێ، بەڵکو بواری خزمەتگوزاریش دەگرێتەوە".
بەڕێوەبەری گشتی وەقفی مەعاریفی تورکیا ئاشکراشیکرد، نیازیان هەیە دوو پرۆژەی گەورە بە ئەنجام بگەیێنن، کە یەکەمیان پرۆژەی سەوزکردنی شەقامی 120 مهترییە و دووەمیش پرۆژەیەکی ریسایکلینە.
بۆ لەمەودوا ئەوەی هەوەی هەولێر و ئەنکەرە بەیەکەوە دەبەستێتەوە تەنها فڕۆکەخانەکان و ئەو سەردانانە نابێ کە بەرپرسانی هەردوولا ئەنجامیدەدەن، تورکیا چاوی لەوەیە بە شێوازی جیاواز لە هەرێمی کوردستان نزیکبێتەوە لەم چوارچێوەیەدا وەقفی مەعاریف کە دامەزراوەیەکی فەرمی دەوڵەتییە ئێستا نیازی وایە چەندین پرۆژەی گەورە بە ئەنجامبگەیەنێت.
وەک بەڕێوەبەری گشتی ئەو وەقفە لە عێراق رایگهیاند، ئەوان لە هەستیارترین کاتدا هاتوون و بۆ لەمەودواش تەنها لە هەولێر نابن و پرۆژەکانیش لە پەروەردەدا قەتیس نابێ.
پارێزگاری هەولێریش نایشارێتەوە کە ئەو جۆرە پرۆژانە کاریگەريی زۆر ئەرێنیان لەسەر پەیوەندی هەولێر و ئەنکەرە هەبووە، پێشتر لە چەندین وێستگەدا هەولێر و ئەنکەرە وەك دوو شەمەندەفەری هاوتەریب بە یەک نزیکبوونەتەوە و لە چەند وێستگەیەکی دیکەشدا دوورکەوتوونەتەوە، بەڵام ئەوەی لە هەنگاوەکانی ئەم دواییەی هەردوو لایان دەخوێندرێتەوە ئەوەیە کە لەمەودوا نە هەولێر و نە ئەنکەرە نیازی جێهێشتنی یەکدییان نییە.
ئ. م