حاجیاوا.. پێنج کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەسگیرکران

سێ لەو کەسانە ژنن

K24 - راپه‌ڕین:

لە ناحیەی حاجیاوای سنووری رانیە، بە تۆمەتی دزیكرد، پۆلیس پێنج کەس دەستگیر دەکات کە سێ لەو کەسانە ژنن.

رائید شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە کوردستان 24ی راگەیاند، دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر و تۆمارکردنی سکاڵای دوکاندارێك هاتووە کە گوایە دزی لە دوکانەکەی کراوە.

گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشکرد تەنها دوکەس لە تۆمەتبارەکان تەمەنی 18 ساڵیان تەواو کردووە و سیانەکەی تر لەژێر تەمەنی یاسایی 18 ساڵیدان.

ئاماژە بەوەش دەکات بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارەکان سودیان لە کامێراکانی چاودێری وەرگرتووە بۆ ناسینەوەیان.

ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات دوای لێکۆڵینەوە لە گەڵیاندا تۆمەتبارەکان دانیان ناوە بە تاوانەکەیان و بە پێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

ئ. م