كۆنگرێسمانه‌كانی ئه‌مریكا متمانه‌یان به كابینه‌ی نوێیه و پاڵپشتیی ده‌كه‌ن
داوا ده‌كه‌ن په‌له له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ بكرێت
K24 - واشنتن:
كۆنگرێسمانه‌كانی ئه‌مریكا داوا ده‌كه‌ن كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زوو پێكبهێندرێ و دووپاتیشی دەکەنەوە کە متمانه‌ی ته‌واویان به کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پاڵپشتی لێده‌كه‌ن و دەشڵێن ناهێڵن ئه‌جیندا و هه‌وڵی هیچ لایه‌ك بۆ تێكدانی ئه‌م ئه‌زمونه سه‌ربگرێ.
له‌نێو كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا دۆست و پاڵپشتیكه‌رێكی زۆر هه‌ن ده‌یانه‌وێ بره‌وی زیاتر به‌م په‌یوه‌ندیه به‌هێزه‌ی نێوان واشنتۆن و هه‌ولێر بده‌ن، وه‌ك خۆشیان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن به‌رده‌وام له‌په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن لایه‌نه كوردستانیه‌كان كێشه‌كانیان پێكه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌ست به‌كاره‌كانی بكات.
زۆربه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگرێس له‌نزیكه‌وه ئاگایان له ڕه‌وشی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته له هه‌رێمی كوردستان، به‌بڕوای ئه‌وان ده‌ستی ده‌ره‌كی هه‌ن ده‌یانه‌وێ كێشه له‌نێوان لایه‌نه كوردستانیه‌كان بنێنه‌وه. بۆیه ئاشكرای ده‌كه‌ن متمانه‌ی ته‌وایان به‌م حكومه‌ته نوێیه هه‌یه و پاڵپشتی لێده‌كه‌ن و ناهێڵن ئه‌جیندا وهه‌وڵی هیچ لایه‌ك بۆتێكدانی ئه‌م ئه‌زمونه سه‌ربگرێ.
واشنتۆن ده‌یه‌وێ له‌م قۆنانه‌غه‌ی ئێستا هه‌ولێر ببێته هاوبه‌شی سه‌ره‌كی له گه‌شه‌پێدان وسه‌قامگیركردنی ئارامیی له‌ناوچه‌كدا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رپرسانی باڵا لێره داوا له‌لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كه‌ن له‌هه‌رێمی كوردستان، په‌نا ببه‌نه به‌ر ئاشته‌وایی و له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه و نه‌هێڵن نه‌یاران ئاژاوه له‌نێو ماڵی كورددا بنێنه‌وه.
ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی ئێمه له‌كۆنگرێس له نزیكه‌وه ده‌ڕواننه ڕه‌وشه‌كه له هه‌ولێر، ئێمه ده‌مانه‌وێ پاڵپشت بین و ستایشی دۆستایه‌تی به‌هێز و به‌رده‌وامی كورد ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ئێمه و ده‌مانه‌وێ ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه‌مان به‌رده‌وام بێ.