لێژنه‌یه‌كی هونه‌ری به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانی تونێلی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات
سبه‌ی تونێلی ده‌ربه‌ندیخان داده‌خرێت

K24 - ده‌ربه‌ندیخان:
لە سەر راسپاردەی بەڕێوەبەرایه‌تی هاتوچۆی دەربەندیخان و پاش داواکاری قایمقامیەتی ئەو قەزایە بۆلایەنە پەیوەندیدارەکان لەپارێزگای سلێمانی، لێژنه‌یه‌كی هونه‌ری به‌دواداچوون بۆ گرفته‌كانی ناو تونێلی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات.
بەڕێوەبەرایه‌تی هاتوچۆی دەربەندیخان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای ده‌كات، بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، 23ی حوزه‌یرانی 2019، لێژنه‌یه‌كی هونەری لە پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی سلێمانی، بۆ به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانی تونێله‌كه سەردانی دەربەندیخان بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه شۆفێران و هاووڵاتیانی ئاگادار ده‌كاته‌وه، سبەینێ لە کاتژمێر (9)ی سەر لە بەیانی تا کاتژمێر (1)ی پاش نیوەڕۆ تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت و هاتوچۆ دەکەوێتە سەرشاخی بەرانان و ئه‌و بارهەڵگرانه‌ی بارییان پێبێت رادەگیرێن تاکو تونێله‌كه دەکرێتەوە.
تونیڵی ده‌ربه‌ندیخان، به هۆی ئه‌و چاڵ و چۆڵ و تاسانه‌ی تێیدایه، گرفتی زۆری بۆ شۆفێران و هاووڵاتییان درووست كردووه و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی قائیمقامیه‌تی ده‌ربه‌ندیخان بۆ چاككردنییان، به‌ڵام تا ئێستاش گرفته‌كانی تونێله‌كه كۆتاییان نه‌هاتووه.
ئاماده‌كردن و فۆتۆ: كاروان یاره
.jpg)