دەمیرتاش: پشتیوانی لە دەستپێشخەرییەكانی ئۆجەلان دەكەين
"به ھەستیارییەوە مامەڵە بكەن و نەبنە بەشێك لە شەڕی دەروونی"

K24 - هه‌ولێر:
دەمیرتاش دەڵێت، پشتیوانی لە دەستپێشخەرییەكانی ئۆجەلان دەكەن لە بارەی ئاشتی و بۆ سەركەوتنیشی ئامادەیە لە دڵەوە خەبات بكەن.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی ھەدەپە لە زیندانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوە كرد، دەسەڵاتی توركیا دەیەوێت پەیامەكانی ئەم دواییەی ئۆجەلان وەك شەڕی نێوان ئۆجەلان و ھەدەپە نیشان بدات، بەڵام ئەو ھەرگیز نابێتە پارچەیەك لەو وتووێژانە.
ئاماژە بەوەش دەكات، لە رابردوودا توركیا كاریگەری ئۆجەلانی بینیوە.
دەمیرتاش ده‌شڵێت: "ئەو لایەنانەی دەیانەوێ كاری گەورە و جددی بكەن، پێویستە گوێ بە ھەڵمەتی لەو شێوەیە نەدەن و پرسەكە ھەستیار و گرنگە".
دەمیرتاش داواشی لە ھەموو لایەك كرد، بە ھەستیارییەوە مامەڵە بكەن و نەبنە بەشێك لە شەڕی دەروونی.
پێشتر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی رێبه‌ری په‌كه‌كه، داوا له هه‌ده‌په كردبوو له هه‌ڵبژاردنی ئیستانبول له نێوان ئاكپارتی و جه‌هه‌په بێ لایه‌ن بێت.
ئه‌و په‌یامه‌ی ئۆجه‌لان له‌لایه‌ن دكتۆر عه‌لی كه‌مال ئۆزجان، چاودێری سیاسی و مامۆستای زانكۆ، خوێندرایه‌وه، كه تێیدا ئۆجه‌لان ده‌ڵێت: "بەکارهێنانی زمانی توند، چارەسەرکردنی پرسی کوردی لە تورکیا سەختر کردووە".
هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و په‌یامه‌ی ئۆجه‌لاندا هاتووه: "پێویستە هەدەپە خۆی لە لایه‌نگری هەر لایەك لە هەڵبژاردنی ئیستانبول بە دوور بگرێت".
رۆژی یەکشەممە 23/06/2019، دووبارە هەڵبژاردنی شارەوانی لە شاری ئیستانبول ئەنجام دەدرێت، ئەمەش دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی پێشوو بە جیاوازییەکی کەم، کاندیدی جەهەپە توانی بە شێوەیەکی پێشبینی نەکراو، بەسەر کاندیدی پارتی فەرمانڕەوا، ئەکەپەدا، سەر بکەوێت.
ئ. م