لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە گەرمیان چوار كەس برینداربوون

ھاتووچۆ: بەھۆی خێرایی روویداوە

K24 - گەرمیان

درەنگانی شەوی رابردوو رووداوێكی ھاتووچۆ لە دەڤەری گەرمیان روویدا بەو ھۆیەوە، چوار كەس برینداربوون كە ھەر چواریان ئەندامی خێزانێكن.

هاتووچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، شەوی رابردوو لە فلکەی گردەگۆزینە رووداوێکی وەرگەڕان روویدا، بەهۆیەوە چوار کەس کە ئەندامی یەک خێزانن بریندار بوون.

ئەوەش روونكراوەتەوە: "ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان- ماکزیما بەهۆی خێرایی زیادەوە کۆنترۆڵی لەدەست داوە و خۆی کێشاوە بە فلکەی گردەگۆزینەدا، زیانی بە ستوونی کارەبا گەیاندووە، ھەروەھا زیادی مادی بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە".

ھاوتووچۆی گەرمیان راشیگەیاند: "بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر. مەفرەزەکانی هاتووچۆ دەستبەجێ گەشتنە سەر رووداوەکە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەچۆنیەتی رووداوەكە".

گردەگۆزینە گوندێكی دەڤەری گەرمیانە و كەوتووەتە سنووری قەزای كەلار.

ھ.م