سوپای پاسداران: ئه‌مه‌ریكا ناوێرێت خاكی ئێران ببه‌زێنێ
"هیچ وڵاتێكی دیكه‌ش ئه‌و بوێرییه‌ی نییه"

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌میر عه‌لی حاجیزاده، فه‌رمانداری هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوێری ئه‌وه‌ی نییه خاكی ئێران پێشێل بكات".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای پاسداران به ئاژانسی میهری وڵاته‌كه‌ی گوتووه: "نه ئه‌مه‌ریكا و نه هیچ وڵاتێكی دیكه ناتوانن خاكی ئێران ببه‌زێنن".
ئه‌میر عه‌لی حاجیزاده، یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ 7 فه‌رمانده‌ی دیكه‌ی سوپای پاسداران، رۆژی 24/6/209، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه سزا دران به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستیان له خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئاسمانی گه‌رووی هورمز هه‌بووه.
خستنه خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانی زۆری لای ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ لێكه‌وتووه و نزیك بوو به‌و هۆیه‌وه ھێرش بكه‌نه سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی ئێران، به‌ڵام تره‌مپ گووتیك "پرسیارم كردووه و ئاگادار كراووم به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه 150 كه‌س گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، بۆیه له به‌رامبه‌ر زیانی ماددی نه‌مویستووه خه‌ڵك بكوژرێن و به شێوه‌یه‌كی كاتی هێرشه‌كه‌م راگرتووه".