کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان دواخرا
بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە

K24 - سلێمانی:
بڕیار بوو، جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ناوی 4 وه‌زیر بۆ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی پێنجشه‌ممه 27/6/2019 له شاری سلێمانی كۆببێته‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه دواخرا.
نزار مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، بە کوردستان 24ی راگەیاند، کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان کە بڕیاربوو سبەی پێنجشەممە ئەنجام بدرێت، بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.
په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی رایگه‌یاند، هۆكاری دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه تائێستا نەزانراوە، تەنها کورتەنامەیەکیان بۆ هاتووە ئاگادار کراونەتەوە کە کۆبوونەوەکە دواخراوە.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ پارتی، به‌شداری له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و چوار وه‌زاره‌تی به‌رده‌كه‌وێت.
ئ. م