به‌رپرسه باڵاكانی ئێران له هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بێمنه‌تن
شه‌مخانی: لایه‌نگرانی شۆڕشی ئیسلامی له ته‌واوی جیهان به‌ره‌نگاری دوژمنان و هاوكاره‌كانیان ده‌بنه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی شه‌مخانی، ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران رایگه‌یاند: "هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بكرێته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران، كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی له ناوچه‌كه و جیهان لایه‌نگری شۆڕشی ئیسلامی ئێرانن وه‌ڵام ده‌درێته‌وه".
له لێدوانێكدا كه ئاژانسی هه‌واڵی ئێرنا بڵاویكردووه‌ته‌وه، شه‌مخانی گوتوویه‌تی: "به‌رپه‌رچدانه‌وه‌كه‌ش ده‌ستدرێژیكاران و ئه‌و لایه‌نانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه پاڵپشتییان ده‌كه‌ن له ناوچه‌كه و جیهاندا، ئه‌و دیواره شووشه‌ییانه‌شی به دۆلاره‌كانی نه‌وت درووستكراون، نابنه رێگر له‌به‌رده‌م به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئێران".
له هه‌مان چوارچێوه‌دا عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگه‌یاندووه: "فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سزا و سوكایه‌تییه‌كانیان نه‌ته‌وه‌ی ئێران له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان ناگێرنه دواوه".
خامه‌نیی گوتوویه‌تی: "گوشاره‌كانی دوژمنان هه‌ر چه‌ندێك زیادببن، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئێرانییه‌كان جێناهێڵێن و ده‌ستبه‌رداری شكۆمه‌ندی و سه‌ربه‌خۆیی و پێشكه‌وتنی خۆیان نابن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران رووی قسه‌كانی كردووه‌ته ئه‌مه‌ریكییه‌كان و گوتوویه‌تی: "ئه‌و رێگایه‌ی گرتووتانه‌ته‌به‌ر هه‌ڵه‌یه، ئێمه جه‌نگ و گرژیمان له ناوچه‌كه‌دا ناوێت، به‌ڵام سنووره‌كانمان لای ئێمه هێڵی سوورن".
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سزاكانی به خواستێك بۆ راكردن له دانووستان ناوبردووه.
زه‌ریف رایگه‌یاند، كه‌س ناتوانێت ناچارمان بكات هیچ كارێك بكه‌ین، ئێمه ئه‌وه‌ی خێری وڵاته‌كه‌مانی تێدابێت ئه‌وه ده‌كه‌ین و كار له‌سه‌ر بونیادنانی پرۆگرامه‌كانمان ده‌كه‌ین، كاتێك ئه‌وروپییه‌كان پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیان بوون له‌باره‌ی پرۆگرامی ئه‌تۆمی، ئه‌وكاته ده‌كرێت چاوه‌ڕوانیان له ئێمه هه‌بێت شتێك بكه‌ین".