له رووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگای خانه‌قین 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌سدا و 7ی دیكه‌ش بریندار بوون
له‌ناویان ئافره‌ت و منداڵیش هه‌ن
K24- خانه‌قین:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگای خانه‌قین - گوڵاڵه، 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
په‌یامنێری كوردستان 24 له ناوچه‌كه رایگه‌یاند، به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری مێتسۆبیشی گاڵانت و دۆج چارجه‌ر، 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 7ی دیكه‌ش بریندار بوون، كه له‌ناویان ئافره‌ت و منداڵیش هه‌ن و برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی باقوبه كراون.
گوتیشی: دۆخی ته‌ندروستی به‌شێك له برینداره‌كان ناجێگره و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه.
سه‌باره‌ت به هۆكاری رووداوه‌كه‌ش رایگه‌یاند، تا ئێستا نازانرێت هه‌ڵه‌ی كام له دوو شۆفێره‌كان بووه.
H.B
.jpg)
