خه‌ڵاتی ئاڵتوونی گه‌ل له له‌نده‌ن به كۆچه‌ر بیركار ده‌درێت
به وێنه.. كۆچه‌ر بیركار خه‌ڵات ده‌كرێت
K24 - له‌نده‌ن:
له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا، (خەڵاتی ئاڵتونی گەل) لەناو باڵەخانەی شارەوانی چێڵسی و کینزیگتنی لەندەن، به پرۆفیسۆر کۆچەر بیرکار ده‌درێت.
كۆچه‌ر بیركار، ته‌مه‌ن 40 ساڵ، خه‌ڵكی شاری مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له ساڵی 2000 وه‌ك په‌نابه‌رێك رووی كردووه‌ته وڵاتی به‌ریتانیا، له مانگی ئابی 2018، خه‌ڵاتی فیڵدزی له بواری بیركاری پێ به‌خشرا، پێشتریش چه‌ندین خه‌ڵاتی له بواره‌كه به‌ده‌ستهێناوه.
رۆژی 27ی ئاداری 2019، له رێوڕه‌سمێكدا، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، له شاری هه‌ولێر، دكتۆرای فه‌خری به پرۆفیسۆر كۆچه‌ر بیركار به‌خشی، كه پێشتریش به‌هۆی داهێنانه‌كانی له بواری بیركاری، خه‌ڵاتی فیڵدزی له بواره‌كه‌ی پێ‌درابوو.
وێنە: بارزان حسن
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)