لە شاردێی گوڵاڵە دوو تەقینەوە روویدا
کوژراو و بریندار هەیە
K24 – ههولێر:
دوو تەقینەوە لە شارەدێی گوڵاڵە (جەلەولا) روویاندا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە ناحیەی گوڵاڵەی سەربە خانەقین بەکوردستان 24ی راگەیاند ، بەیانی ئەمڕۆ 30/06/2019، لە گوندی شێخ باوە سەر بە شارەدێی گوڵاڵە دوو بۆمب بە جووتیاراندا تەقیونەتەوە و بەهۆیەوە جووتیارێک گیانی لەدەستداوە و سیانی دیکەش برینداربوون.
ئەم دووتەقینەوەیە لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو سێ چەکداری حەشدی شەعبی بەھۆی هێرشێکی داعشەوە لە نزیك خانەقین برینداربوون و جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعشیش لەو ناوچانە بەردەوامە.
H.J