جوتیارانی ھەرێمی كوردستان داوای قەدەخەكردنی بەروبوومی ھاوردە دەكەن
داوا لە حكوومەت دەكەن گرنگی بە كەرتی كشتوكاڵی بدرێت
K24 - سلێمانی
جوتیارانی ھەرێمی کوردستان داوا دەکەن حکوومەتی ھەرێم گرنگی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵ بدات و بڕیاری قەدەخەکردنی بەروبوومی ھاوردە بدات، وەک چۆن بە مەبەستی پشتگیریکردنی کەرتی کشتوکاڵ و بەرھەمی ناوخۆیی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، ھاوردەکردنی 15 جۆر لە بەروبوومی کشتوکاڵی قەدەغەکرد، بە گوێرەی ئەو راگەیەندراوە ھەر کاتێک وەرزی بەرھەمی ناوخۆ کۆتاییھات، ئەوا دەست بە ھاوردەکردنی ئەو بەرھەمانە دەکرێتەوە، ئەوەش بووەتە جێی دڵخۆشی بۆ ژمارەیەكی زۆری جوتیارانی ھەرێمی کوردستان.
کۆگاکانی بەروبوومی کشتوکاڵ جمەیاندێت لە بەرھەمی ناوخۆ، بەرھەمێک کە بەدەست و بازوی جوتیاران و سرووشتی وەرزی خۆی پێگەیشتووە، بەڵام نیگەرانن لەساغ نەبوونەوەی بەرھەمەکانیان لە بازاڕ بە ھۆی بوونی بەروبوومی ھاوردە.
بە مەبەستی پشتگیریکردنی کەرتی کشتوکاڵ و بەرھەمی ناوخۆیی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ھاوردەکردنی 15 جۆر لە بەروبوومی کشتوکاڵی قەدەغەکرد، بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوە ھەرکاتێک وەرزی بەرھەمی ناوخۆ کۆتاییھات ئەوا دەست بە ھاوردەکردنی ئەو بەرھەمانە دەکرێتەوە، ئەوە بووەتە جێی دڵخۆشی بۆ زۆرێک لە جوتیارانی ھەرێمی کوردستان، بەڵام لە لایەکی دیکەوە داوادەکەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەماھەنگی ھەبێت، تا گومرگەکانی خواروی عێراق واڵانەکرێت و ببێتە ھۆی زیان و ساغ نەبوونەوەی بەرھەمی کشتوکاڵی ھەرێمی كوردستان.
ساڵانە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەگوێرەی ئەو خشتەیەی دیاردەکات بۆ جوتیاران رێدەگرێت لە ھاوردەکردنی ھەندێک لەو بەروبوومە کشتوکاڵە وەرزیانە زیاد دەکات و پێداویستی ناوخۆ پڕدەکاتەوە، ئەمساڵیش جوتیاران بۆ ھەرکیلۆیەک خەیار تەنھا 50 دیناریان پێدەدرێت، بۆیە داواکارن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگی زیاتر بدات بە کەرتی کشتوکاڵ.
ھ.م