تره‌مپ چووه ناو خاكی كۆریای باكوور
سه‌رۆكی كۆریای باكوور هیوای به چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێیه

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30/6/2019 دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، خواسته‌كه‌ی هاته دی و له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كۆریای باشوور، توانی له ناوچه‌ی له چه‌كداماڵراوی نێوان هه‌ر دوو كۆریا چاوی به كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور بكه‌وێت. له كاتی دیداره‌كه‌شدا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا چووه ناو خاكی كۆریای باكوور و یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه تا ئێستا چووبیته ناو خاكی وڵاته داخراوه‌كه‌وه.
له‌و دیداره‌دا سه‌رۆكی كۆریای باكوور گووتی: "هیوادارین له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كێشه‌كانی رابردوودا زاڵ بین و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌نێوان هه‌ر دوو وڵات بكه‌ینه‌وه".
له به‌رامبه‌ردا دۆناڵد تره‌مپ خۆشحاڵی خۆی به‌و دیداره ده‌ربڕی و له به‌رده‌م میدیاكاندا گووتی: "ئێستا له نزیكه‌وه كیم جۆنگ ئون، سه‌ركرده‌ی باڵای كۆریای باكوور ده‌بینن و گوێتان له ده‌نگی بوو، پێشتر ده‌رنه‌ده‌كه‌وت، ته‌نانه‌ت له تویته‌ره‌وه فۆڵۆی كردووم و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان به‌راورد به دوو ساڵ به‌ر له ئێستا زۆر باشه و كێشه‌یه‌كی گه‌وره له ناوچه‌كه به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌چێت.
ئه‌وه سێیه‌م دیداری نێوان سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باكووره له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووشه‌كی بالیستی كۆریای باكوور كه هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمییه.
رۆژی 29/6/2019 تره‌مپ له ژاپۆنه‌وه رایگه‌یاند: "خوازیاره له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كۆریای باشوور، بۆ ماوه‌ی دوو خووله‌ك له ناوچه‌ی له چه‌كداماڵراوی نێوان هه‌ر دوو كۆریا چاوی به كیم جۆنگ ئون بكه‌وێت و سڵاوێكی لێبكات، به‌ڵام دیدار و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان نه‌ك دوو خوله‌ك زیاتر له كاتژمێرێكی خایاند.