"جێگۆڕکێی بەهێزە ئەمنییەکانی کەرکووك دەکرێت"
پۆلیسی فیدراڵی له کەرکووك نامێنن

K24 - كهركووك:
بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ فەرماندەی گشتی پۆلیسی فیدراڵی عێراق فەریق شاکر جەوت، سەردانی کەرکوکی کردووە و بەپێی ڕاگەیاندراوی بەشی ڕاگەیاندنی پۆلیسی فیدراڵی بێت، فەرماندەی گشتی پۆلیسی فیدراڵی کۆبونەوەی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی کەرکوک ئەنجامداوە.
به گوێرهی زانیارییەکانی پهیامنێری کوردستان24 له كركووك، کە لەسەرچاوەیەکی ئەمنیەوە دەستیکەوتوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا جێگۆڕکێی بەهێزه ئەمنییەکانی سنووری کەرکووك دەکرێت و پۆلیسی فیدراڵی لە شارەکە نامێنن و سوپای عێراق دێتە شوێنیان.
بڕیارە لە شوێنی فیرقەی سێ پۆلیسی فیدراڵی فیرقەی 11ی سوپای عێراق بێنە کەرکووك.
ههروهها بڕیارە فیرقەی شەشی پۆلیسی فیدراڵی بکشێنەوە بۆ بەغدا و فیرقەی شەشی سوپای عێراق لە شوێنیان دەست بەکاربن لە باشووری کەرکووك.
هاوكات لەشارۆچکەی حەویجەش کە فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی لێیە بڕیارە فیرقەی 15ی سوپای عێراق بێنە شوێنیان.
هەموو ئەم گۆڕانکارییانە بڕیارە لەماوەی یەك هەفتەدا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرجەم ئەم هێزە ئەمنییانە لە دەرەوەی کەرکووکن، بەڵام ناوەندی کەرکووك هێشتا لەژێر دەسەڵاتی لیوای61ی تایبەتی سەرۆك وەزیرانی عێراقه.
ئ. م