لە دوكان دەست بەسەر 700 كارتۆن ھێلكەی خراپبوو دا گیرا
كامیۆنێك ھێلكەكانی باركردبوو
K24 - رانیە
لە قەزای دوكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، کامیۆنێک هێلکەی نەشیاو بۆ خواردن دەستی بەسەردا گیرا كە 700 كارتۆنی ھێلكەی باركردبوو.
بە گوێرەی راگەیەندراوێكی قایمقامیەتی دوكان: "لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای دوکان کامیۆنێک هێلکە دەست بەسەردا دەگرن کەبۆ خواردن شیاو نەبوون و خاوەنەکەی هەوڵیداوە لەبازاڕ ساغیان بکاتەوە".
روونكراوەتەوە: "کامیونێکی پڕ لەهێلکە کە ماوەی سێ رۆژ بوو لە رێگای دوکان - کەلکە سماق، بەشێکی گڕی گرتبوو و لەکار کەوتبوو، رۆژی دواتر خاوەنەکەی هەوڵیداوە لەڕێی چەند کرێکارێک و چەند ئۆتۆمبێلێک هێلکەکان بگوازێتەوە و لەبازاڕ ساغیان بکاتەوە".
ئاماژە بەوەشكراوە: "دوای پشکنین بۆمان دەرکەوتووە گڕی ئاگرەکە و مانەوەی هێلکەکان بۆ سێ رۆژ لەو گەرمایە بەبێ ساردکەرەوە، هێلکەکانی بەجۆرێک خراپ کردووە بۆ خواردن ناشێن، بۆیە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای دوکان بڕیاریان داوە تەوای هێلکەکان کە زیاتر لە 700 كارتۆن هێلکەیە لەناو ببات".
ھ.م

