تەقینەوەیەکی بەهێز کابوولی هەژاند

چەند منداڵێک لە ریزی قوربانیاندان

K24 – هه‌ولێر:

تەقینەوەیەکی بەهێز کابوولی پایتەختی ئەفغانستانی کردە ئامانج و بەهۆیەوە 65 کەس برینداربوون کە ژمارەیەکیان منداڵن.

نەسرەت رەحیمی، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە: "تەقینەوەکە لە رێگای ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوە ئەنجامدراوە  و بەشێکی وەزارەتی بەرگری کردووەتە ئامانج، لە دوای تەقینەوەش کۆمەڵێک چەکدار چوونەتە ناو باڵەخانەیەک".

تاکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارەتی خۆی لە تەقینەوەکە رانەگەیاندووە، بەڵام ئەم هێرشە تیرۆرستییە لە کاتێکدایە، نوێنەرانی ئەمەریکا و بزووتنەوەی تاڵیبان لە قەتەر خەریکی دانووستانن تاکو بگەنە رێککەوتنێکی ئاشتیانە.

لە ئێستادا، رێکخراوەکانی داعش و تاڵیبان لە ئەفغاستان چالاکن و کردەوەی تیرۆرستی ئەنجام دەدەن.

H.J