له سنه بۆ یه‌كه‌مجار "كۆنگره‌ی ناودارانی كورد" به‌ڕێوه‌ده‌چێت
به به‌شداری ناوداران و كه‌سایه‌تییه‌كانی كورد له رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 – هه‌ولێر:
بۆ یه‌كه‌مجار له شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كۆنگره‌ی ناودارانی كورد به به‌شداری ناوداران و كه‌سایه‌تییه‌كانی كورد له رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاماده‌كارییه‌كانی كۆنگره‌كه ته‌واو بوون و بڕیاره سبه‌ی كۆنگره‌كه به به‌شداری سه‌دان كه‌سایه‌تی ئه‌ده‌بی، رۆشنبیریی، هونه‌ری، پزیشكی و لایه‌نه جیاجیاكانی ژیان ده‌ستپێده‌كات.
جەلال قەلعەشاخانی، ئەمینداری گشتی کۆنگرەکه رایگه‌یاند، له هه‌رێمی كوردستانه‌وه 40 كه‌سایه‌تی كورد بانگهێشت كراوون بۆ كۆنگره‌كه و رێز له ژماره‌یه‌كیان ده‌گیرێت وه‌ك كه‌سایه‌تی ناوداری كورد.
كۆنگره‌كه لە هۆڵی مەولەوی ته‌لاری زانکۆی کوردستان بەڕێوە ده‌چێت 30 کەسایەتی ناوداری کورد و هەروەها چەن رۆژهەڵاتناس کە لە لایەن کومیتەی زانستی پاڵێوراون و خەڵات دەکرێن.
جگه له خه‌ڵاته‌كان، وه‌ك جه‌لال قەلعەشاخانی ئاماژه‌ی پێكرد، سێ پانێلی تایبەت و كۆنسێرتی میوزیك ساز ده‌كرێت و هه‌روه‌ها پێشانگای جواننووسی بە زمانی کوردیی، پێشانگای وێنەی کەڵەپیاوان و ناودارانی کورد لە ماڵی کورد ده‌كرێنه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش له داوێنی كێوی ئاویه‌ری شاری سنه پارکی ناودارانی کورد ده‌كرێته‌وه، كه پەیکەری هەندێ لە ناودارانی کورد له کاری هونەرمەندی بەناوبانگ هادی زیائەدینی تێدا دانراوه.
به گوێره‌ی زانیاری رۆژنامه‌ی سیروان، هه‌ریه‌ك له مه‌زهه‌ری خالقی، به‌ختیار عه‌لی، کەلیمولا تەوەحودی توێژەر و نووسەری بەناوبانگی کوردەکانی خوراسان، کەیهان کەلهۆر ژەنیاری بەئەزموونی کەمانچە، عەزیز شارۆخ گۆرانیبێژی بەناوبانگی مەهابادی، پەرتو کرماشانی شاعیری ناسراوی کورد لە کرماشان، عەتا نەهایی و بیژەن زەنگەنە و شارام نازری له ریزی ئه‌و 30 كه‌سایه‌تییه بن كه خه‌ڵات ده‌كرێن.