ئێران: نۆكه‌رایه‌تی ئه‌مەریكا ناكه‌ین

"ئه‌مەریكا وڵاتێك نییه‌ پشتی پێببه‌سترێت"

K24 - مۆسكۆ

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مەریكا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ گه‌لانی ناوچه‌كه‌ ده‌كات و ده‌یانه‌وێت نۆكه‌رایه‌تییان بكه‌ین، ئەوانیش ئەوە ناكەن.

مه‌سعود پزیشكیان، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران له‌ مۆسكۆوه‌ بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند: "ئه‌مەریكا ده‌یه‌وێت ئێران نۆكه‌رایه‌تی بكات، ئێران ئه‌مه‌ ناكات".

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران گوتیشی: "ئه‌مەریكا وڵاتێك نییه‌ پشتی پێ ببه‌سترێت و ئه‌گه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه‌ یه‌كبن، ئه‌مەریكا ناتوانێت هه‌ڵه‌ بكات".

ھ.م