"دووچاری كێشه‌ی ماددی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بین ئه‌گه‌ر كێشه‌كه‌مان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت"
ژماره‌یه‌ك بازرگانی ئۆتۆمبێل داوای پێدانی مانگێك ده‌رفه‌ت ده‌كه‌ن بۆ هێنانی ئۆتۆمبێلی چاككراوه
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك بازرگانی ئۆتۆمبێل، داوا ده‌كه‌ن مانگێكی دیكه ده‌رفه‌تیان پێبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كڕیویانه بتوانن بیهێننه‌وه هه‌رێمی كوردستان، به پێچه‌وانه‌وه، دووچاری كێشه‌ی زۆری ماددی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بنه‌وه.
پێشتر وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستا، له 13/2/2019 بڕیاریدا چیدیكه رێگه به هێنانی ئۆتۆمبێلی لێدراو و چاككراوه نادات بێته هه‌رێمی كوردستان، دواتریش له 2/5/2019 بڕیاره‌كه درێژكرایه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته 1ی 7ی وه‌كو دوا واده بۆ هێنانی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه د‌یاریكردبوو، به‌ڵام ئێستا ژماره‌یه‌ك بازرگان دووچاری گرفت بوونه.
بازرگانان باس له‌وه ده‌كه‌ن، به‌و بڕیاره تووشی گرفت بوونه، چونكه ئۆتۆمبێلێكی زۆریان كڕیوه، نه ده‌توانن بیهێننه‌وه كوردستان و نه بۆشیان ده‌فرۆشرێت.
وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، له هه‌موو شوێنێك غه‌ڕامه ده‌كرێن، به‌لای كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بێت، كرێی گه‌راجیان لێوه‌ده‌رده‌گیرێت و تووشی زیانێكی زۆر ده‌بن.
باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، تا ئۆتۆمبێله‌كان كه له ئه‌مه‌ریكاوه كڕیویانه، ده‌گاته‌وه ئیمارات نزیكه‌ی 2 مانگی ده‌وێت، له‌وێوه‌ش تا ده‌گاته‌وه هه‌رێمی كوردستان 20 رۆژی پێده‌چێت، بۆیه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ئه‌وان كڕیویانه نه‌یناتوانیوه له‌و ماوه‌یه‌دا بیگه‌یه‌ننه‌وه كوردستان.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و گرفته‌یان بۆ چاك نه‌كرێت و مانگێكی دیكه ماوه‌كه‌یان بۆ درێژنه‌كرێته‌وه، ره‌نگه دووچاری گرفتی ماددی و كۆمه‌ڵایه‌تیش ببن، چونكه هه‌ندێك له‌و ئۆتۆمبێلانه به پاره‌ی خه‌ڵك كڕاون و ئێستاش رێگه‌نادرێت بگه‌ڕێندرێته‌وه.